٢٤٥ خێزانه ئاواره‌ی دی کۆمەک کران

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی IOM و ALMASALA و NRC وشکەخۆراك و ترمزی ئاو و لایت‌شەحن و خاولی و پێداویستی ئافرەتان و جلوبەرگی منداڵانیان بەسەر ٢٤٥ خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی دیبەگەدا دابەش کرد.
٦/٦/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا له كه‌مپی دیبه‌گه له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، بە هاوکاری ڕێکخراوی IOM و ALMASALA ترمز و لایت‌شەحن و خاولی و پێداویستی ئافرەتان و جلوبەرگی منداڵانیان بەسەر ٦٥ خێزانە ئاوارەدا دابەش کرد كه تازه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه هه‌ڵهاتوونە و وا له كه‌مپی دیبه‌گەدا نیشته‌جێ ده‌كرێن. له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی NRC وشکەخۆراك و پێداویستی پاكوخاوێنی و ئاو و سه‌تڵیان به‌سه‌ر ١٣٩ خێزانه ئاواره‌ی هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی داعشدا دابه‌ش كرد، هاوكات شیر و پەڕۆک (دایبی)ـیان دا به ٤١ خێزانی منداڵدار.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
