١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی خواردن و پێداویستی بەسەر 804 ئاوارەدا دابەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە كەمپی دیبەگە خۆراك و پێداویستی جۆراوجۆر بەسەر 804 كەسی ئاوارەی مووسڵ و ناوچەكانی دەوروبەریدا دابەش دەكات كە تازە لە ژێر دەسەڵاتی داعشەوە هەڵاتوون.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ 5/6/2016،  ژەمەخۆراكی گەرم و پێخەف و منداڵانەیان بەسەر 804 تازەئاوارەی نیشتەجێی كەمپی دیبەگەی پارێزگای هەولێردا دابەش کرد؛ ئاوارەكانی مووسڵ و دەوروبەری لەو کەمپەدا گیرساونەتەوە.

 

شایانی باسە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی زوو زوو دەچێتە هانای ئاوارەکانی نیشتەجێی کوردستانەوە و باروبوویان دەکا. لەو ماوەیەشدا جێوڕێ بۆ ئەو خەڵکە دابین دەکا وا لە دەستی داعش هەڵدێن.

هەواڵی پەیوەندیدار