ده‌زگای بارزانی و ماڵی زه‌كاتی كوێت، هاوكاریی ٧٠٠ خێزانه په‌نابه‌ر ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ ماڵی زه‌كات و كونسوڵخانه‌ی كوێت به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی مانگە پیرۆزەکەی ڕه‌مه‌زانەوە، پریاسكه (پارسێل)یەک وشکەخۆراكیان به‌سه‌ر ٧٠٠ خێزانه په‌نابه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له كه‌مپی قوشته‌په دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ڕۆژی ١/٦/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره له هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ماڵی زه‌كات و كونسوڵخانه‌ی كوێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگە پیرۆزەکەی ڕه‌مه‌زان، له هه‌ڵمه‌تێكدا ٧٠٠ پریاسكه خۆراكیان به‌سه‌ر ٧٠٠ خێزانه په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان له كه‌مپی قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كه‌ن كه هه‌ر خێزانێك پریاسكه‌یه‌ك برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، رشته، شیر، نۆك و، سریلاكیان پێ درا.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری كوێت و ماڵی زه‌كات و كونسوڵخانه‌ی كوێت له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش، به‌رده‌وام هاوكاریی په‌نابه‌ر و ئاواره و خه‌ڵكی هه‌ژاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
