ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری 1000 منداڵی بێباوكی شه‌ڕی داعش ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆنسووڵخانه‌ی شانیشینی عه‌ره‌بی سعوودیا و، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزاندا، بڕی 600 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی به‌سه‌ر 1000 منداڵی بێباوكی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی شه‌ڕی داعش له هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
رۆژی 31/5/2016 له درێژه‌ی ئه‌و هاوكارییانه‌ی بۆ منداڵانی بێباوك (ئازیز) له هه‌رێمی كوردستاندا له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزاندا دابه‌ش ده‌كرێت، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆنسووڵخانه‌ی شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیا بڕی 600 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی به‌سه‌ر ئه‌و 1000 منداڵه بێباوكانه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ن كه باوكیان پێشمه‌رگه بووه و له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا شه‌هید بوونه. هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش درێژه‌پێده‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشووتری پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانه كه له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رجه‌م ئه‌و منداڵانه سوودمه‌ند ده‌بن كه ناویان تۆمار كراوه.
پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆی له دوو قۆناغدا ده‌بینێته‌وه، قۆناغی یه‌كه‌میان پێیده‌ڵێن، قۆناغی كوردستانی و به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و كه‌سایه‌تی و خێرومه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و تیایدا (4806) منداڵی ئازیز به شێوه‌ی چوار مانگ جارێك هاوكاریی ماددییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت. قۆناغی دووه‌میش بریتییه له هاوكارییه‌كانی مانگی سووری ئیماراتی، كه تایبه‌ته به‌و هاوكاری و یارمه‌تییه داراییانه‌ی كه له‌لایه‌ن وڵاتی ئیماراته‌وه بۆ منداڵانی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت، له‌ئێستایشدا ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و له‌م قۆناغه‌دا 6091 منداڵی بێباوك سودمه‌ند ده‌بن.
شایانی باسه، پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان، پرۆژه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و زیاتر له شه‌ش ساڵه به به‌رده‌وامی هاوكاری به‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا ناویان تۆمار كراوه‌و ته‌مه‌نیان له‌ژێر 18 ساڵیه‌وه‌یه.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و وڵاتی سعوودیا هاوكاری 1000 منداڵی بێباوك ده‌كه‌ن
كۆنسووڵخانه‌ی شانیشینی عه‌ره‌بی سعوودیا 1000 منداڵیان كه‌فاله‌ت كردووه
منداڵانی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدن كه له‌به‌ره‌ی جه‌نگی داعشدا بوون
ئه‌و هاوكارییه‌ش 600 هه‌زار دۆلار ده‌زگا دابه‌شی ده‌كات
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزاندا، 6091ی منداڵ 5867 دابه‌ش ده‌كه‌ین

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
