ده‌زگای بارزانی و سوورەمانگی كوێت، ٦٠٠ خێزانە ئاوارەیان باربوو کرد

مەخموور -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورمانگی سووری كوێت، زەخیرە خۆراكیان به‌سه‌ر ٦٠٠ خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی قه‌زای مه‌خمووردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
دەزگای بارزانی وەکچۆن هەمیشە بە هانای ئاوارە و لێقەوامانەوە دەچێ، ئەمڕۆ ٣٠/٥/٢٠١٦یش بە هەرەوەزی لەگەڵ سوورەمانگی كوێتدا، وشکەخۆراكیان به‌سه‌ر ٦٠٠ خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی قه‌زای مه‌خمووردا دابه‌ش کرد. هه‌ر خێزانێك و، دوو پرێسکە خۆراكیان وه‌رگرت؛ هەر لە برنج و، ساوار و، زه‌یتەوە بگرە تا دۆشاوەته‌ماته و، خوێ و، شه‌كر و، فاسۆلیا، چا و، ڕشتە و، شیر و، نۆك و، سریلاك.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی كوێت به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاریی په‌نابه‌ر و ئاواره و خه‌ڵكی هەژاری نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
