ده‌زگای بارزانی و سوورەمانگی کوێت كۆمه‌كی ٢٢٠٠ خێزان ده‌كه‌ن
__2016_05_28_h15m39s33__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی كوێتدا پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٢٢٠٠ خێزانە ئاواره له قه‌زای خه‌بات و گوندی زه‌نگه‌ڵی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ڕۆژی ٢٨/٥/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی كوێتدا، له هه‌ڵمه‌تێكدا پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ١٠٠ خێزانی ئاواره‌ی كاكه‌یی له گوندی زه‌نگه‌ڵی سه‌ر به‌قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كه‌ن كه هه‌ر خێزانێك دوو پارسێل خۆراكیان وه‌رگرت، هه‌ر پارسێلێك ئه‌م خۆراكانه‌ی تێدابوو(برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، شه‌عریه، شیر، نۆك، سریلاك). هاوكات له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری كوێتی له هه‌ڵمه‌تی دووه‌مدا پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر ١٢٠٠ خێزانی ئاواره‌ی خوارووی عێراق له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دابه‌شكرد، كه هه‌ر خێزانێك پارسێلێكی خۆراكیان وه‌رگرت كه له ماده خۆراكیه‌كانی وه‌ك (برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشتە، شیر، نۆك، سریلاك) پێك هاتووه.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی كوێتدا به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاریی په‌نابه‌ر و ئاواره و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
