مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی له بنەماڵەی حاجی عەلی خزر شنگالی دهكات

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حاجی عەلی خزر شنگالی ناسراو بە بابێ ڕۆستەم
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی حاجی عەلی خزر شنگالیمان بیست. خوالێخشبوو كادیرێكی چالاكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵانی پەنجا و شەست و حەفتاكان بوو لە ناو ڕێكخستنە حزبیەكانی پارتی لە سنووری شنگال و لە 1949 یەكەم شانەی حزبی لە شنگال پێك هێنا. خوالێخۆشبوو لەسەر خەباتی حزبایەتی ژیانی ئاوارەیی و دەربەدەریشی بینیوە. سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو حاجی عەلی خزر شنگالی دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خودای مەزن داواكارین جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون
مەكتەبی سەرۆك
26ـی 5ـی 2016

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
