ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و WFP هاوكاریی 750 خێزانی ئاواره ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر 750 خێزان له قه‌زای خه‌بات له سنوری پارێزگای هه‌ولێردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ 25.5.2016 له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP)) له هه‌ڵمه‌تێكدا به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر 750 خێزانی قه‌زای خه‌بات له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش كرد، كه زۆربه‌ی ئه‌و خێزانانه ئاواره‌ی پارێزگای مووسڵ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌رین، كه هه‌ر پارسێلێكی خۆراك پێكهاتبوو له (برنج، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، چا و فاسۆلیا).
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك، مانگانه پارسێلی خۆراك وه‌ك به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كان له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات.
لە لایەکی دیکەوە، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری كوێتی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 1948 خێزانی ئاواره له قه‌زای سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ 25/5/2016 له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری كوێتی، له‌هه‌ڵمه‌تێكدا پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 1948 خێزانی ئاواره‌ی عێراقی له قه‌زای سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كه‌ن كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و خێزانانه هیچ هاوكارییه‌كی مرۆییان پێشكه‌ش نه‌كراوه، كه هه‌ر خێزانێك دوو پارسێل خۆراكیان وه‌رگرت، هه‌ر پارسێلێك ئه‌م خۆراكانه‌ی تێدابوو(برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، شه‌عریه، شیر، نۆك، سریلاك).
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری كوێتی به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری په‌نابه‌ر و ئاواره و خه‌ڵكی كه‌مداها‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.


_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
