ده‌زگای بارزانی ئامێری دروومان به‌سه‌ر ١٥ خێزانە شه‌هیددا دابه‌ش ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له مه‌راسیمێكدا له باره‌گای یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له هه‌ولێر، ١٥ ئامێری دروومانی به‌سه‌ر ١٥ فێرخوازی خولی فێربوونی درووماندا دابه‌ش کرد.
ڕۆژی ٢٤/٥/٢٠١٦ له مه‌راسیمێكدا له باره‌گای یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، كۆتایی به خولی فێربوونی دروومان هات كه تیایدا بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ١٥ خێزانە شه‌هید به‌شدارییان كردبوو و بڕوانامه و ڕێزلێنان و ئامێری دروومانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا پاش وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان، مووسا ئه‌حمه‌د له وته‌یه‌كدا پشتگیریی ته‌واوی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خولانه ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: "وه‌كو ده‌زگا پاڵپشتییه‌كی ته‌واوی كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی درومانین بۆ خێزانه شه‌هیده‌كان، كه به هۆیه‌وه بتوانن فێری پیشه‌یه‌كی وا ببن خۆیانی پێ بژێنن. دووپاتیشی كرده‌وه كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی درێغی ناكات له هاوكاریكردنی خێزانی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی كوردستان و به‌بێ جیاوازی هاوكاری و یارمه‌تیان ده‌دات. هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و بڕوانامه‌ی ده‌رچوون و ئامێری دروومانیان به‌سه‌ر ١٥ ئافره‌تی به‌شداربووی خولی فێربوونی درووماندا دابەش كرد."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
