دەزگای بارزانی ١٤٥٧ خێزانە ئاوارەی باروبوو کرد

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوەكانی PWJ، UNHCR، IOM و سوورەمانگی ئیمارات له كه‌مپی دیبه‌گه پانكه و دۆشه‌ك و به‌تانی و مریشك و خۆراكیان به‌سه‌ر ١٤٥٧ خێزانە ئاواره‌ی خەڵکی دەڤەری مووسڵدا دابه‌ش ده‌كات.
ڕۆژی ٢٢/٥/٢٠١٦ له درێژه‌ی كۆمه‌كیکردنی په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌رەوەزی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوەكانی PWJ، UNHCR،IOM و سوورەمانگی ئیمارات چوونە كه‌مپی دیبه‌گه و، پانكه و دۆشه‌ك و به‌تانی و ته‌باخ و نه‌وت و پاكۆكه‌ره‌مەنی و وشکەخۆراكیان به‌سه‌ر ٢٥ خێزانە تازەئاواره‌ی خەڵکی دەڤەری مووسڵدا دابه‌ش كرد؛ بێجگە لەوەیش گۆشتی مریشكیان به‌سه‌ر ١٣٤٢ خێزاندا دابه‌ش كرد.
ڕۆژ نییە کۆمەڵە خێزانێک لە دەڤەری داعشەوە بەرەو کوردستان هەڵنەیێن؛ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی یەکەوهەل دەچێت بە دەمیانەوە و په‌ناگه و به‌تانی و دۆشه‌ك و خۆراك و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه‌یان بۆ دابین؛ ئەم ئیمڕۆی حازرییە ٩٠ خێزانە ئاوارەی دی خۆیان گەیاندووەتە کوردستان.
بۆ پاكوخاوێنڕاگرتنی كه‌مپه‌كه‌ش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی مه‌سه‌له ده‌ستیان كرد به دابه‌شكردنی ٦٠٠ زبڵدانی گەورە به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا.
شایانی باسه، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تازه ڕوو ده‌كه‌نه كه‌مپی دیبه‌گه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێكخراوێكی بیانی‌دا كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و شوێنی حه‌وانه‌وه و چه‌ندین پێداویستی دیكه‌یان بۆ دابین دەکەن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
