ڕێكخراوی UNHCR پیرۆزباییی له ده‌زگای بارزانی کرد

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بوو بە ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی (ECOSOC) و، لەمەولا له سه‌رجه‌م پرۆژه مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەشدا ر دەبێت؛ شاندێكی ڕێكخراوی UNHCR به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن سه‌ردانی 'ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی'ـیان کرد.
دیارە دەزگای بارزانی وا ئێستا بووەتە ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی (ECOSOC) سه‌ر به ڕێكخراوی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؛ بەو بۆنەوە ئه‌مڕۆ ١٩/٥/٢٠١٦، شاندێكی ڕێكخراوە جیهانییەکەیUNHCR به سه‌رۆكایه‌تی جۆزیف مێركس به‌رپرسی ڕێكخراوی UNHCR له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد و، شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێیان کرد.
له دیداره‌كه‌دا، به‌رپرسی ڕێكخراوی UNHCR تیشكی خسته سه‌ر كاروچالاكییه به‌رفراوان و به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی ئاراسته‌ی بەڕێوەبەرانی ده‌زگاکە كرد کە بوونەتە ئه‌ندامی ڕێكخراوی (ECOSOC) سه‌ر به ڕێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌تر له به‌رده‌م ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ناساندنی گه‌لی كورد به جیهانی ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها كاركردنی هاوبه‌ش له ڕووی هاوكاریكردن و به‌هاناوه‌چوونی لێفه‌وماو و ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ر و به‌هێزی هه‌یه له هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستاندا؛ ئه‌مه‌ش جێگای ده‌ستخۆشی و ستایشكردنێکی زۆرە."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
