ده‌زگای بارزانی و سوورەمانگی ئیمارات، ٢٨٢ خێزانە ئاوارەیان باروبوو كرد

١٨/٥/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی ئیمارات چوونە كه‌مپی دیبه‌گه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و، ١٣١ پرێسکە وشکەخۆراک و خورمایان به‌سه‌ر ١٣١ خێزانە ئاواره‌ی مووسڵیدا دابه‌ش كرد. بێجگە لەوە هەر خێزانە و پڕ کارتۆنێک سابوون و شامپۆ و پاكۆکەریان پێ درا.
شایانی باسه، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تازه ڕوو ده‌كه‌نه كه‌مپی دیبه‌گه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێكخراوێكی بیانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و شوێنی حه‌وانه‌وه و چه‌ندین پێداویستیی دیكه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
