ده‌زگای بارزانی و وه‌زاره‌تی كۆچ‌وكۆچبه‌ران هاوكاریی ٤٢٣ خێزان ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ‌وكۆچبه‌رانی عێراقدا، قشکەخۆراکیان برد بۆ ئەو ٤٢٣ خێزانە ئاوارە مووسڵییەی له كه‌مپی دیبه‌گه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێردا جێوڕێیان پێ دراوە.
ڕۆژی ١٦/٥/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و وه‌زاره‌تی كۆچ‌وكۆچبه‌رانی عێراق چوونە كه‌مپی دیبه‌گه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و (زه‌یت، برنج، ساوار، شه‌كر، چا، خوێ، شیر، دۆشاوی ته‌ماته، نیسك، نۆك و، ئارد)یان به‌سه‌ر ٤٢٣ خێزانە ئاواره‌ی مووسڵیدا دابه‌ش كرد.
شایانی باسه، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تازه ڕوو ده‌كه‌نه كه‌مپی دیبه‌گه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی بیانی‌دا كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و حه‌وانگە و چه‌ند پێداویستییەکەی دیكه‌یشیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی ١٦/٥/٢٠١٦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیماراتدا له‌ڕێگای پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانه‌وه كه تایبه‌ته به هاوكاریكردنی منداڵانی بێباوك له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شیخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی هاوكاریی به‌سه‌ر ٥٠ منداڵە ئازیزی بێباوك له شاری هه‌ولێر، كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هاوكاریان له‌وڵاتی ئیماراته‌وه بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌م دابه‌شكردنه‌ش له درێژه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دێت به‌سه‌ر منداڵانی بێباوك له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی دابه‌ش ده‌كرێت و له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و تیایدا ٦٠٩١ منداڵی بێباوك سوودمه‌ند بوون.
له‌و باره‌یه‌وه شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: "زۆر سپاسی وڵاتی ئیمارات و خێرومه‌ندانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و یارمه‌تیی منداڵانی بێباوك له پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گوتی: جگه له‌م پرۆژه‌یه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی له‌چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگدا بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ین. گوتیشی: ئه‌مڕۆ هه‌ستاوین به دابه‌شكردنی ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه مادیانه‌ی كه له‌لایه‌ن خێرومه‌ندانی وڵاتی ئیماراته‌وه بۆ منداڵانی بێباوك له كوردستان ته‌رخانكراوه، ئه‌مڕۆ جیاواز له هاوكارییه‌كان ٥٠ منداڵی بێباوكی تر بڕێكی زۆرتر له هاوكارییه‌كانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه به‌پێویستمان زانی له مه‌راسیمێكی تردا ئه‌و یارمه‌تیانه دابه‌ش بكه‌ین.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆی له دوو قۆناغ ده‌بینێته‌وه، قۆناغی یه‌كه‌میان پێیده‌ڵێن قۆناغی كوردستانی و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندو كه‌سایه‌تی و خێرومه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و تیایدا ( ٤٨٠٦) منداڵی ئازیز به‌شێوه‌ی چوار مانگ جارێك هاوكاری مادییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت. قۆناغی دووه‌میش بریتیه له هاوكارییه‌كانی سوورەمانگی ئیمارات، كه تایبه‌ته به‌و هاوكاری و یارمه‌تیه داراییانه‌ی كه له‌لایه‌ن وڵاتی ئیماراته‌وه بۆ منداڵانی بێباوك له هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت، له ئێستاشدا ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و له‌م قۆناغه‌دا ٦٠٩١ منداڵی بێباوك سوودمه‌ند ده‌بن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
