ده‌زگای بارزانی و سوورەمانگی ئیمارات، ١٠٦١ ماڵە هەژاریان باربوو کرد

رۆژی ١٥/٥/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی نیستەجێی هه‌رێمی كوردستان و، خه‌ڵكی هەژار، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیماراتدا، له هه‌ڵمه‌تێكدا پڕ پریاسکەیەک وشکەخۆراكیان به‌سه‌ر ١٠٦١ خێزانە هەژاری گه‌ڕه‌كی تووڕه‌قی شاری هه‌ولێر دابه‌ش کرد؛ هه‌ر خێزانێك و دوو پریاسکە خۆراكی پڕ لە برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشتە (شه‌عریه)، شیر، نۆك و، سریلاكی بەر کەوت.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (تەكافول) و (عتاء الخیر)ی كوێتیشدا چوونە كه‌مپی دیبه‌گه و ١٤٠ فێنۆکەر (مبه‌ڕیده)یان بەسەر ١٤٠ خێزانە ئاواره‌ی مووسڵیدا دابەش کرد؛ لە کەمپی باریکەی شاری سلێمانییشدا ١٠٠٠ پریاسکەی پڕ لە وشکەخۆراکیان برد بۆ ١٠٠٠ خێزانە ئاوارە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
