١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی تاهیر ساڵح دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی تاهیر ساڵح سەعید

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی چیرۆکنووس و کەسایەتیی دیاری شاری سلێمانی، تاهیر ساڵح سەعید – مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک تاهیر بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سەرۆک
 

هەواڵی پەیوەندیدار