ده‌زگای بارزانی و كۆمه‌ڵه‌ی 'بنیان'ـی كوێت یارمه‌تی ٣٠٠ خێزان و ٢٠١ منداڵی بێباوك ده‌ده‌ن

هەولێر -KDP.info-ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی بنیانی كوێتی له كه‌مپی هه‌رشه‌م و به‌حركه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٣٠٠ خێزانی ئاواره‌ی مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، هاوكات له كه‌مپی به‌حركه هاوكاری مادی ٢٠١ منداڵی بێباوك ده‌كه‌ن. هاوکات ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوەكانی PWJـی یابانی و، IOM و UNHCR و مانگی سووری ئیماراتی هاوكاریی ١٣٦ خێزان و ٢٠٠٠ كه‌سی کرد.
ڕۆژی ١٤/٥/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی بنیانی كوێتی له كه‌مپی هه‌رشه‌م له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، له هه‌ڵمه‌تێكدا پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر ٣٠٠ خێزان دابه‌شكرد. هاوكات له كه‌مپی به‌حركه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمه‌ڵه‌ی بنیانی كوێتی له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه باوكیان له‌ده‌ست داوه، ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی هاوكاری مادی به‌سه‌ر ٢٠١ منداڵی بێباوكی ناو كه‌مپه‌كه‌دا.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمه‌ڵه‌ی بنیانی كوێت و مانگی سووری كوێت له زۆربه‌ی كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌ته‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك و پێداویستی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له هاوكاریكردنی زیاتری په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌یان.
هاوکات دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی ڕێكخراوەكانی PWJی یابانی وIOM و UNHCRو مانگی سووری ئیمارات جگه له دابینكردنی دوو ژه‌م خواردنی گه‌رم له‌لایه‌ن ده‌زگاوه بۆ ئاواره‌كان، هاوكات هەڵدەستن بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك و ٣٤ چۆلە و ٤٧ ترمز، خاولی، لایت و ٤٠ سێت مەتبەخ بەسەر ئاوارەكانی نیشتەجێی یاریگای دیبەگەدا.
ڕۆژی ١٤/٥/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیمارات له كه‌مپی دیبه‌گه‌كه‌تایبه‌ته‌به‌ئاواره‌كانی مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له‌هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ١٣٦ خێزانی ئاواره، كه‌هه‌ر پارسێلێك ئه‌م خۆراكانه‌ی تێدابوو(برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، شه‌عریه، شیر، نۆك، سریلاك.
له‌لایه‌كی دیكه‌به‌هۆی به‌رده‌وامی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی شاری مووسڵ و دەوروبه‌ری كه‌له‌كه‌مپی دیبه‌گه‌شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت، تیمەكانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هانایانه‌وه ده‌چن، له‌و میانه‌شدا دوو ژه‌م خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر زیاتر لە ٢٠٠٠ كه‌سی تازه‌ئاواره له قه‌زای مه‌خموور دابه‌ش كرد.
له‌لایه‌كی دیكه له هه‌مان كه‌مپ دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی ڕێكخراوەكانی PWJی یابانیوIOM و UNHCR هەڵدەستن بەدابەشكردنی پێداویستی ناوماڵه، له‌وانه: ٣٤چۆلەو ٤٧ ترمز، خاولی،لایت و٤٠سێت مەتبەغ بەسەر ئاوارەكانی نیشتەجێی یاریگای دیبەگە. هاوكات ڕێكخراوی PWJی یابانی سوته‌مه‌نی به‌سه‌ر ١٣٦ خێزانی نیشته‌جێی یاریگای دیبه‌گه‌دابه‌شكرد، كه‌هه‌ر خێزانێك ٢٠ لیتر نه‌وتی پێدرا. هه‌روه‌ها جلوبه‌رگ و پێداویستی دیكه‌یان به‌سه‌ر خێزان و منداڵانی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌شكرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری ١٦٠٠ خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كات
ڕۆژی ١٢/٥/٢٠١٦ شانبه‌شانی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كۆمه‌ك و هاوكاری خه‌ڵكانی لێقه‌وماو و كه‌مده‌رامه‌تی نیشته‌جێی شاره‌كانی كوردستان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له‌هه‌ڵمه‌تێكدا له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی هه‌ستان به‌دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ١٦٠٠ خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی ناحیه‌ی شه‌مامك و گه‌ڕه‌كی مامزاوا. كه هه‌ر خێزانێك دوو پارسێل خۆراكیان پێ درا، كه هه‌ر پارسێلێك پێك هاتبوو له برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا و، شه‌عریه.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات چەندین پرۆژه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له زۆربه‌ی كه‌مپه‌كان و دەرەوەی كه‌مپه‌كان هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كه‌ن و قوتابخانه و نه‌خۆشخانە و بیری ئاو و پرۆژه‌ی گه‌وره‌یان له‌ناو كه‌مپه‌كاندا دروست كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوانیاندا هه‌یه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
