له دیبه‌گه‌دا ده‌زگای بارزانی چووەتە هانای ١٢٤٨ كه‌سەوە

دیبەگە-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له كه‌مپی دیبه‌گه هاوكاری و پێداویستی خێرا به‌سه‌ر ئه‌و خەڵکە ئاوارانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه له ده‌ستی داعش هه‌ڵدێن و ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن؛ وا ئەمڕۆیش یارمه‌تیی جۆراوجۆریان به‌سه‌ر ١٢٤٨ كه‌سدا دابه‌ش كرد كه تازه ڕوویان له كه‌مپی دیبه‌گه كردووه.
ڕۆژی ٢٠١٦/٥/١١ له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئەو ئاوارانەی تازه له‌و لای قه‌زای مه‌خمووره‌وه ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و، له كه‌مپەکەی دیبه‌گه‌دا نیشته‌جێ ده‌كرێن؛ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه ڕۆژانه روو له كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات له‌درێژه‌ی هاتنی شه‌پۆلی خێزانه ئاواره‌كاندا، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له پێشوازی ئه‌و خێزانانه‌دان، له‌و میانه‌شدا جگه له دابینكردنی حه‌وانگه، دۆشه‌ك و به‌تانی و پێداویستی دیكه‌یان به‌سه‌ر ١٢٤٨ كه‌سدا دابه‌ش كرد كه تازه ڕوویان له كه‌مپی دیبه‌گه كردبوو.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
