دەزگای بارزانی له چیای شنگالدا بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده‌كاته‌وه

شنگال-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی هاوای فەرەنسادا پێکەوە بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی دەکەنەوە بۆ ئەو ١٨٠٥ خێزانە ئاواره‌ی لە چیای شنگالدا گیرساونەتەوە.
ڕۆژی ١٠/٥/٢٠١٦ به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی زیاتری ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی كه له شارۆچكه‌ی شنگاله‌وه هه‌ڵهاتون و له‌سه‌ر چیای شنگال و گونده‌كانی دەوروبه‌ریدا نیشته‌جێ بوونه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگای ئۆفیسێكیه‌وه ڕۆژانه هاوكاری و پێداویستیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كات.
جا له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌سه‌ر چیای شنگال به ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنه‌ری ڕێكخراوی هاوای فەرەنسا و مه‌حما خه‌لیل قایمقامی قه‌زای شنگال و کۆمەڵێکی زۆر له به‌رپرسانی حكومی و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه جیهانییه‌كان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌سه‌ر چیاكه كرده‌وه، ئەو بنكه ته‌ندروستییە بەرەجی کاری پزیشكی و دابینكردنی دا‌و و ده‌رمانی خێزانه ئاواره‌كانی سه‌ر چیاكه و ده‌وروبه‌ری دەگرێت؛ دیارە ١٨٠٥ خێزان زیاتریش ده‌بن. ڕێكخراوی (هاوا)ی فەرەنسا ئه‌ركی دروستكردنی ئه‌و بنكه ته‌ندروستییەی گرتووەتە ئەستۆ و، ڕێكاره كارگێڕی و ئیدارییه‌كانیشی به هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخراوی (هاوا) و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌بێت.
شایانی باسه، جگه له كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چیای شنگالدا قوتابخانه‌یه‌كی دوازده‌پۆلەی بنه‌ڕه‌تی دامەزراندووە و، جانتا و پێداویستیه‌كانی خوێندنیشی به‌سه‌ر ٣٠٠ قوتابییە ئێزدی‌دا دابه‌ش كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
