زاخۆ، کەمپێکی نوێی لێ دروست دەکرێ

زاخۆ-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی dwjی یابان و به سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی UN-HABITAT، له‌سه‌ر شێوازی مۆدێرن كه‌مپێكی نوێ بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی شارۆچکەی زاخۆ دروست دەکا؛ کەمپەکە ٧٦٨ كه‌ره‌ڤانه (خانووی ئامادە)ی لێ دادەمەزرێت.
ڕۆژی ٩/٥/٢٠١٦ له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی فۆم یۆ نه‌یوای باڵوێزی ژاپۆن له عێراق و فه‌رهاد ئه‌رگووشی پارێزگاری دهۆك و شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و، زۆر به‌رپرسی حكوومەت و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دروستكردنی كه‌مپی (ده‌ركار حه‌جه‌م) له قه‌زای زاخۆ كرایه‌وه، ئه‌م كه‌مپه له‌سه‌ر ئه‌ركی وڵاتی یابان به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه له كه‌ره‌ڤانه (خانووی ئامادە) دروست ده‌كرێت و، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی dwjی یابان پێکەوە جێبەجێی دەکەن؛ کەمپەکە جێگای ٧٦٨ خێزانی لێ دەبێتەوە؛ پاش ماوەیەک پرۆژه‌كه فراوانتر ده‌بێت تا جێی ئاوارەی زیاتریشی لێ ببێتەوە. له‌و كه‌مپه‌دا سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كی ژیان دابین كراوه، له‌وانه: ئاووئاوەڕۆ و كاره‌با و حكوومه‌تی ژاپۆن خەرجی کارەکە دەکێشێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
