١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

ده‌زگای بارزانی، ٣٧٧ خێزانە ئاوارەی باربوو كرد

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پارێزگاری نه‌ینه‌وا بە هەرەوەزی چوونە هانای ٢٣٦٤ خێزانە ئاوارە مووسڵییەی‌ كه‌مپی ماملیانی پارێزگای دهۆكدا نیشتەجێ کراون؛ جا پانكه ‌و پاكۆكه‌ریان بەسەر ٣٧٧ خێزاندا دابه‌ش ده‌كات.

ڕۆژی ٨/٥/٢٠١٦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ یارمەتیی نۆفڵ حەمادی سوڵتان عاگوب پارێزگاری مووسڵ، چوونە‌ كه‌مپی ماملیانی پارێزگای دهۆك و، پانكه ‌و پاكۆكه‌ریان به‌سه‌ر ٣٧٧ خێزانە ئاوارە مووسڵیدا دابەش كرد وا لەوێ نیشتەجێ کراون. دیارە نیاز وایە هەر٢٣٦٤ خێزانە ئاوارەکەی ئەوێ باروبوو بکەن؛ ئەو ئاوارانە زۆربه‌یان ئێزدی و دیان (مه‌سیحی)ـی خەڵکی دەڤەری مووسڵن.

شایانی باسه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بێوچان و بەبێ جیاوازیخستن هەموو ئاواره ‌و په‌نابه‌رەکانی نیشتەجێی‌ هه‌رێمی كوردستان بەسەر دەکاتەوە و، هەر جارە و، خزمەتی چینێکیان دەکا و، خۆراک و پێداویستیان بۆ دەبات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار