١١٨٩ خێزانە ئاواره هاوکاری كران

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی ئیمارات، پێکەوە وشکەخۆراکیان بۆ ١١٨٩ خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی دیبه‌گه؛ جگە لەوەیش، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هەموو ڕۆژێ خواردنی گه‌رم و پێداویستی دەبەن بۆ ئاوارانەی تازە دەگەنە بەرەوە.
ڕۆژی ٧/٥/٢٠١٦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وەکچۆن ئەو چەند ساڵە بە هانای ئاوارەکانەوە چووە و دەچێ، ئەمجارەیان لەگەڵ سوورەمانگی ئیماراتدا چوونە هانای ئاوارە مووسڵییەکانی نیشتەجێی كه‌مپی دیبه‌گه و، ئاوی خواردنه‌وه و وشکەخۆراكیان به‌سه‌ر ١١٨٩ خێزانە ئاوارەدا دابەش کرد؛ هەر پریاسکە خۆراكێک بایی یەک خانەوادە برنج، ساوار، ڕۆنی ڕاو (زه‌یت)، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشتە (شه‌عریه)، شیر، نۆك و سریلاکیشی تێدا بوو.
ماوەیەکە شەڕ گەرمە و تا دێ خەڵکی زیاتر لە دەڤەری مووسڵەوە ڕا دەکەن و، ئاوارەی کوردستان دەبن؛ دیارە ئەو خەڵکە لە كه‌مپی دیبه‌گەدا جێوڕێیان پێ دەدرێت و، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییش ئاووخۆراک و ناوماڵەیان بۆ دابین دەکات؛ لەو چینەی ئاخردا، چینێ خواردنی گه‌رم و دۆشه‌ك و به‌تانییان به‌سه‌ر ٤١٧ تازه‌ئاواره‌دا دابه‌ش كرد.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، هەموو ڕۆژی چ بە تیمی گەڕۆکدا بووبێ، چ لە ئۆفیسی كه‌مپه‌كانه‌وه، هەموو چەشنە پێداویستییەک دەبا بۆ ئاوارەکان و، بە دەمیانەوەیە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
