ده‌زگای بارزانی لە کەمپی دیبەگەدا هاوکاری ئاوارەکانی کرد

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ئاژانسی UNHCR و ڕێكخراوە ژاپۆنییەکەی شنەبا WPJ، هەرسێانەکەیان پێکەوە چوونە هانای ئەو ١٠٧ خێزانە ئاوارە و ٩٢ دەربەدەرەی بەم تازەییە ڕوویان له كه‌مپی دیبه‌گه كردووه.
ڕۆژی ٢٠١٦/٥/٤ ده‌زگا خێرخوازییەکەی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌و خەڵکە ئاوارەی كه تازه له ده‌وروبه‌ری قه‌زای مه‌خمووره‌وه ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له كه‌مپی دیبه‌گه‌دا نیشته‌جێ ده‌كرێن، به‌رده‌وام ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییان بۆ دەبات. هاوكات له درێژه‌ی هاتنی شه‌پۆلی خێزانه ئاواره‌كاندا، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له پێشوازی ئه‌و خێزانانه‌دان، له‌و میانه‌شدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی UNHCR و، ڕێكخراوە ژاپۆنییەکەی شنەبا WPJـدا حه‌وانگه‌یان بۆ ١٠٧ خێزانە ئاوارە و ٩٢ دەربەدەری دیکە حازر کردووە له كه‌مپی دیبه‌گەدا.
هه‌ر له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی به‌رده‌وامی ئه‌و خەڵکە ئاوارەیە، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و ئاو و خورما و پسكیت و دۆشه‌ك و به‌تانی و نه‌وت و چۆله‌یان بۆ دابین دەکەن.
هەر ئەمڕۆ به بۆنه‌ی به ئه‌ندامبوونی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ئه‌نجوومه‌نی ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تی (ECOSOC) كه به‌شدار ده‌بێت له سه‌رجه‌م پرۆژه مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی UNـدا شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی چەند فراكسیۆنێکی په‌رله‌مانی سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد.
به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و بوون به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییڕێكخراوی(ECOSOC) و ده‌ستخۆشیكردن له كاروچالاكییه به‌رده‌وامی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ڕێزان باپیر كامه‌لا سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاراسته‌ی سێیه‌م و عه‌بدوڵای حاجی مه‌حموود سه‌رۆكی فراكسیۆنی شۆسیالیست و مونا قاوه‌چی سه‌رۆكی فراكسیۆنی توركمانی و، ماجد بازرگان سه‌رۆكی فراكسیۆنی توركمانی و محه‌مه‌د سه‌عده‌دین سه‌رۆكی فراكسیۆنی توركمانی و چەند په‌رله‌مانتارێکی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد؛ جا شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی ده‌زگا، پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێیان كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی ئاراسته‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ستافی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه كرد به بۆنه‌ی بوون به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێكخراویECOSOCـی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئومێدی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر و كاری گه‌وره‌تری بۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خواست و، ڕایگه‌یاند: "مێژوو شایه‌تی ده‌دات كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ساته سه‌خته‌كاندا به هانای خه‌ڵكی لێقه‌وماو و بێده‌ره‌تان و بێباوكان و خه‌ڵكی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه چووه و ئه‌مه‌ش بووەته جێگه‌ی سه‌رنجی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و نوێنه‌رانی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان."
ڕایشیگه‌یاند: "ئومێد ده‌خوازین ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك تاكه ده‌زگای خێرخوازیی له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بهاوێژێت بۆ گه‌یاندنی په‌یام و ده‌نگی گه‌لی كوردستان به وڵاتانی جیهان."
له دیداره‌كه‌دا شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "پیرۆزباییكردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی مانایه‌كی قووڵی هه‌یه، ئاخر په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تیی گه‌ل ده‌كات و ئێمه‌ش كار بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان له كوردستان ده‌كه‌ین."
هه‌روه‌ها تیشكیشی خسته سه‌ر كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و ئه‌و شه‌پۆله به‌رفراوانه‌ی كه ڕۆژانه خێزانه ئاواره‌كان ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هاوكات پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و سێكته‌رانه‌وه خسته ڕوو كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كاریان له‌سه‌ر ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و ده‌ستكه‌وته كرد كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه و خزمه‌تكردنی بێجیاوازی له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئایینه جیاوازه‌كانه‌وه وای كرد كه ببێته ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێكخراوی(ECOSOC) ـی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر گرنگییەکەی بوون به ئه‌ندام له‌و ڕێكخراوه جیهانییه‌دا و داوای پاڵپشتی و هاریكاری زیاتری كرد بۆ پێشكه‌وتنی زیاتری ده‌زگا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاوه‌كو له ئاینده‌دا ده‌نگ و ڕه‌نگی گه‌لی كوردستان بێت له‌و وڵات و شوێنانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی ده‌بنه‌وه.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كاروچالاكییه به‌رفراوانانه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌ر و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و مه‌شقی پیشه‌یی و فریاكه‌وتن و خزمه‌تكردنی منداڵانی بێباوك كرد له هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بێ جیاوازیكردن له نێوان چین و توێژه‌كان و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئایینه‌كاندا توانیویه‌تی پردی گه‌یاندنی هاوكاری بێت؛ هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وایكردووه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ببێته جێگای سه‌رنج و تێڕامانی ڕێكخراوه جیهانییه‌كان و ئه‌و متمانه‌یه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه جیهانییه‌كاندا به‌ده‌ستی هێناوه وای كرد ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێ بدرێت ببێته ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێكخراوی (ECOSOC)، كه بێگومان ئه‌م ئه‌ندامبوونه كاریگه‌رییەکی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌دای كاركردنمان و هاوكات گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان به ناوه‌نده جیهانییه‌كان، كه شانبه‌شانی ڕێكخراوه جیهانییه‌كان ڕۆڵ و قورسایی خۆی ده‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
