راگەیاندنی پارتی، ساڵڕۆژی تەلەفزیۆنی دهۆکی پیرۆز کرد

هەولێر-KDP.info- دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان، بەبۆنەی (٢٤)هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنى تەلەفزیۆنى دهۆک رایگەیاند "پشتیوانی خۆمان بۆ زیاتر پێشكەوتنى كەناڵەكەتان دووپات دەكەینەوەوئومێدەوارین شانبەشانى كەناڵ ودامودەزگاكانى دیكەى میدیایی هەنگاوى باشتر بنێن و ئەركى سەرشانى خۆتان ئەنجام بدەن بۆ پتەوكردن و داكۆكیكردن لەو ئەزموونە و پاراستنى دەسكەوتەكانمان و بەدیهاتنى سەرجەم مافە رەواكانمان."
دەقی پەیامی پیرۆزبایی دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان:
بەڕێزان بەڕێوەبەروهونەركاران وكارمەندانى تەلەفزیۆنى دهۆك..
بەبۆنەى(٢٤)هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنى تەلەفزیۆنى دهۆك گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیواى بەردەوام بوون و پێشڤەچوونتان لە هەموو روویەكەوە بۆ دەخوازین.
تەلەلەفزیۆنى دهۆك، كە كەناڵێكى ناوخۆیی كوردستانیە، یەكەمین تەلەفزیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستانە لە پارێزگارى دهۆك كە لە (٣/٥/١٩٩٢) پەخشی خۆى دەستپێكرد، هەروەها خودان پەیامێكى روون و ئاشكرایە لە پێناو خزمەتكردنى بوارى میدیاوكولتورى نەتەوەییمان و زیاتر قووڵكردنەوەى گیانى برایەتی و تەبایی و پێكەوە ژیان لەو دەڤەرە ئازیزەدا.
وێراى دەستخۆشیمان لە هەوڵ و كۆشش و ماندووبونتان، پشتیوانی خۆمان بۆ زیاتر پێشكەوتنى كەناڵەكەتان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین شانبەشانى كەناڵ ودامودەزگاكانى دیكەى میدیایی هەنگاوى باشتر بنێن و ئەركى سەرشانى خۆتان ئەنجام بدەن بۆ پتەوكردن و داكۆكیكردن لەو ئەزموونە و پاراستنى دەسكەوتەكانمان و بەدیهاتنى سەرجەم مافە رەواكانمان.
جارێكى دیكە پیرۆزبێت یادى دامەزراندنى تەلەفزیۆنى دهۆك..
دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان
٣/٥/٢٠١٦

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
