دەزگای بارزانی، هاوكاریی 743 خێزان و 4161 ئاوارە دەكات

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە مەبەستی بەهاناوەچوونی خێرای ئەو خێزانانەی كە لە ناوچەكانی دەوروبەری قەزای مەخموورەوە هەڵدێن و روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، ژەمەخۆراكی گەرمیان بەسەردا دابەش دەكات، هاوكات دەزگا بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی NRC و UNHCR ژەمە خۆراكی گەرم و جلوبەرگ و پێداویستیی دیكە بۆ 743 خێزان و 4161 كەس دابین دەكات.
رۆژی 2016/4/26 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئەو خێزان و كەسانەی كە تازە لە دەوروبەری قەزای مەخموورەوە روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن و لە كەمپی دیبەگە نیشتەجێ دەكرێن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام ژەمە خۆراكی گەرم و كەلوپەل و پێداویستی بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش دەكات كە رۆژانە روو لە كەمپەكە دەكەن، لەو میانەیەیشدا تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی دیبەگە بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری عێراقی و رێكخراوەكانی NRC و UNHCR دەستیان كردووە بە دابەشكردنی جلوبەرگ و ژەمەخۆراكی گەرم بەسەریاندا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
