ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به‌هانای خێزانه‌هه‌ڵاتووه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشه‌وه ده‌چێت

هه‌ولێر-KDP.info- بۆ به‌هاناوه‌چوونی خێرای ئه‌و خێزانانه‌ی كه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای مه‌خموره‌وه هه‌ڵدێن و ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رمی به‌سه‌ردا دابه‌ش كردن، هاوكات به هاوكاریی له‌گه‌ڵ رێكخراوی NRC ئاو و پێداویستیی دیكه‌ی رۆژنه‌یان بۆ دابین ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 2016/4/25، له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا، بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئه‌و خێزان و كه‌سانه‌ی كه تازه له ده‌وروبه‌ری قه‌زای مه‌خمووره‌وه روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و، له كه‌مپی دیبه‌گه نیشته‌جێ ده‌كرێن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه رۆژانه روو له كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و خێزانانه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستی داعش هه‌ڵدێن و روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
(مووسا ئه‌حمه‌د) گوتی: خێزانه هه‌ڵهاتووه‌كان له ره‌وشێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژێن و هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێویستیان نییه، بۆیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایه‌كی خێرخوازدا، رۆژانه‌خۆراك بۆ ئه‌و ئاوارانه ئاماده ده‌كات و پێشكه‌شیان ده‌كات.
له درێژه‌ی لێداونه‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سوپاسی رێكخراوی NRC كرد كه له كه‌مپی دیبه‌گهدا به هاوبه‌شی‌له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی. ئاو و خۆراك و پسكیت و پێداویستیی منداڵانیان بۆ 25 خێزانی تازه‌ئاواره دابین كردووه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
