دەزگای بارزانی، شوێنی نیشتەجێبوونی 800 ئاوارە و، پێداویستیی ناوماڵی بۆ 306 خێزان دابین كرد

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی UNHCR، شوێنی حەوانەوەی بۆ 800 ئاوارەی سنووری مەخموور و دەوروبەری دروست كرد. هەروەها پێداویستیی ناوماڵیشی بۆ 306 خێزان و 1104 كەسی ئاوارە دابین كرد.
بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئەو خێزان و كەسانەی كە تازە لە دەوروبەری قەزای مەخموورەوە روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، رۆژی 2016/4/24 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی UNHCRلە چەند هەڵمەتێكی بەردەوامدا لە كەمپی دیبەگە، هاوكاریی بەپەلەیان گەیاندە ئەو خێزان و كەسە ئاوارانە كە ژمارەیان رۆژانە لە زیادبووندایە، كە ماوەی چەند هەفتەیەكە بە هۆی خراپیی بارودۆخی ناوچەكانیان روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، هاوكات دەست كراوە بە دانان و دابەشكردنی خێمە بەسەریاندا و لە ئێستادا ژمارەیەك خێمەی گەورە بۆ كۆكردنەوەی ئەو ئاوارانە دابین كراون و هەوڵ دەدرێت لە ماوەیەكی كورتدا سەدان خێمەی تر دابین بكرێت كە ئێستاكە نزیكەی 800 خێزان و كەسی ئاوارە روویان لە كەمپی دیبەگە كردووە.
هەروەها رۆژی 2016/4/24 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی "ئیوا" لە چەند هەڵمەتێكی بەردەوامدا لە كەمپی دیبەگە هاوكاریی بەپەلەیان گەیاندە ئەو خێزان و كەسە ئاوارانە كە ژمارەیان رۆژانە لەزیادبووندایە، كە ماوەی چەند هەفتەیەكە بە هۆی خراپی بارودۆخی ناوچەكانیان روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، هاوكات بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی "ئیوا" دەست كراوە بە دابەشكردنی ژەمەخۆراكی گەرم بەسەر 306 خێزان و 1104 كەسی ئاوارە لە كەمپی دیبەگە، لە لایەكی دیكەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستی كرد بە دابەشكردنی كەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ وەكو ترمزی ئاو و خاولی و لایت شەحن بەسەر ئەو خێزانە ئاوارانەی كە تازە روویان لە كەمپی دیبەگە كردووە.
هەر لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئەو خێزان و كەسانەی كە تازە لە دەوروبەری قەزای مەخموورەوە روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام ژەمەخۆراكی گەرم بەسەر 131 خێزان و زیاتر لە 840 كەسی ئاوارەی نوێی ژێر دەستی داعش لە كەمپی دیبەگە دابین دەكات، لە لایەكی دیكەوە و بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی DRCلە كەمپی دیبەگە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستا بە دابینكردنی شوێنی ئاوخواردنەوە و توالێت و دابینكردنی فریاگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ ئەو ئاوارە نوێیانەی كە روو لە كەمپی دیبەگە دەكەن.



_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
