ده‌زگای بارزانی هاوكاری ٦٥٠ ئاواره‌ی مه‌خمووری کرد

مەخموور-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی خێرای ئه‌و خێزان و كه‌سانه‌ی كه له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای مه‌خموره‌وه هه‌ڵدێن و روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌ڕێگای تیمه‌كانییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كات.
رۆژی ٢٠١٦/٤/٢١ له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئه‌و خێزان و كه‌سانه‌ی كه تازه له ده‌وروبه‌ری قه‌زای مه‌خمووره‌وه روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی به‌رده‌وامدا هاوكاری به‌په‌له‌ی گه‌یانده ئه‌و خێزان و كه‌سه ئاوارانه، كه ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی خراپی بارودۆخی ناوچه‌كانیان روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له هه‌ڵمه‌ته‌كانیشدا ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و به‌تانی و دۆشه‌ك و خواردن و پێداویستی منداڵان و جلوبه‌رگی جۆراوجۆری پیاوان و ئافره‌تان و منداڵانیان به‌سه‌ر زیاتر له ٦٥٠ خێزان و كه‌سدا دابه‌شكرد، هه‌روه‌ها به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی باڵی ئاشتی یابانی جلوبه‌رگی پیاوانیان دابه‌ش كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
