دەزگای بارزانی، لە ئاكرێ و شێخان هاوكاریی ئاوارەكان دەكات

ئاكرێ-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیكردنی ئاوارەكان لە شارۆچكەی ئاكرێ و شێخان، هاوكاریی جۆراوجۆری خێزانە ئاوارەكان دەكات.
رۆژی 21/4/2016 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئاوارە و پەنابەران، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارۆچكەی ئاكرێ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیكردنی ئاوارەكانی دەرەوەی كەمپ، لە هەڵمەتێكدا پارسێلی خۆراكیان بەسەر 90 خێزانی ئاوارەی مەسیحیدا دابەش كرد كە لە گوندی بانەسوور نیشتەجێ كراون، كە هەر پارسێلێك لە 25 كغم پێك هاتووە و بریتین لەم مادە خۆراكیانە: (برنج، ساوار، زەیت، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەكر، فاسۆلیا، چا، شەعریە، شیر، نۆك، سریلاك).
لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی هاوكاریكردنی خێزانە ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی مام رەشانی سەر بە قەزای شێخان، لە هەڵمەتێكدا شیر و پێداویستییان بەسەر 203 خێزانی منداڵداری كەمپەكەدا دابەش كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
