ده‌زگای بارزانی و رێكخراوی هاوكاری دانیماركی لێكتێگه‌یشتنێك واژۆ ده‌كه‌ن

هەولێر-KDP.info- به مه‌به‌ستی پێكه‌وه كاركردن و هاوكاریكردنی خه‌ڵكی ئاواره و په‌نابه‌ر، شاندێكی ڕێكخراوە دانیمارکییەکەی هاوكاری و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پرۆتۆكۆڵێكی لێكتێگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ن.
١١/٤/٢٠١٦ بۆ زانینی كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خیرخوازیی بارزانی له سێكته‌ره جۆراوجۆره‌كانی هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی كه‌مپنشین لە هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی ڕێكخراوی هاوكاری به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز پیته‌ر سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد و مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێیان کرد.
له دیدارێکدا مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تیشكی خسته سه‌ر كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و، ئەو خزمەتەی به‌و هەموو ئاوارەیەی دەکا؛ دیارە ڕۆژ نییە کۆمەڵ‌کۆمەڵ ئاوارە ڕوو له هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن؛ پوخته‌یه‌كیشی دەر‌باره‌ی ئه‌و سێكته‌رانه‌وه خسته ڕوو كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كاری لێ ده‌كات."
شاندی میوانیش پوخته‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه دا، كه ئه‌وان له نزیكه‌وه ئاگاداری چالاكی و كاره خێرخوازانە و مرۆییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانین و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌مەولا پێکەوە كار بکه‌ن؛ تیشكیشیان خسته سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ده‌زگای بارزانیدا بۆ پێگەیاندنی زیاتری كارمه‌ندانی ده‌زگا بۆ ڕاپه‌ڕاندن و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی ڕۆژانه‌یان.
دیارە ئەمڕۆ ئالان دانكه‌ن پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشی به‌ریتانیایی كه شانبه‌شانی ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شەڕی تیرۆریستانی داعش ده‌کات، سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كات. دانكه‌ن ١١/٤/٢٠١٦ سه‌ردانێكی بنكه سه‌ره‌كییەکەی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیی کردووە له شاری هه‌ولێر؛ ئەو پێشمه‌رگه خۆبه‌خشە به‌ریتانیاییە ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كات؛ شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ کرد.
جا لە دیدارێکدا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بە ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه زۆر سپاسی ئەو پێشمەرگە بیانییەی کرد و ئومێدی سه‌لامه‌تیی بۆ خواست؛ ئالان دانكه‌نیش گوتی زۆر دڵی خۆشە بەو سەردانە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه ده‌زگا شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام خزمه‌ت ده‌كات، ئه‌مه‌ش جێگای ڕێزە و شانازییه‌كی گه‌وره‌یشه.
بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره و په‌نابه‌ران و، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان، ئەمڕۆ ١١/٤/٢٠١٦ دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگا جیهانییەکەی خۆراك به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر ٦٥٠ خێزانی نیشتەجێی قه‌زای كۆیه‌دا دابه‌ش كرد؛ هه‌ر پرێسکەیەک و، هەندێ برنج، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، چا و فاسۆلیای تێدا بوو.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دەزگا جیهانییەکەی خۆراك به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك، هەموو مانگێک کۆمەڵە پرێسکە خۆراکێک دەبەن بۆ خەڵکی ئاوارە و پەنابەری نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
