٤١٤٣ خێزانە په‌نابه‌ر و ئاواره هاوکاری کران

ئاکرێ -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی سویسرا و پرۆگرامە جیهانییەکەی خۆراكدا، هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر ٤١٤٣ خێزانە ئاواره و په‌نابه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
٩/٤/٢٠١٦، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاوارەکان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیانیان، له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا به هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی سویسرادا له كه‌مپی ئاكرێ كه تایبه‌ته به كوردانی ڕۆژئاوا، بەشی ٢٦٣ خێزانە ئاوارە، هەر یەکەیان و پرێسکەیەک وشکەخۆراكیان به سەریاندا دابەش کرد؛ پرێسکەکە برنج، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، چا و فاسۆلیای تێدایە. لە كه‌مپی ماملیانیشدا له قه‌زای ئاكرێ ٢٢٠٠ پرێسکە وشکەخۆراكیان به‌سه‌ر ئاوارەکاندا دابه‌ش كرد؛ ئەو ئاوارانە كوردی ئێزدی و شه‌به‌ك و كوردی سوننەمەزەبن.
له‌لایه‌كی دیكه له درێژه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر خێزانه ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامە جیهانییەکەی خۆراكدا، له كه‌مپی دۆمێز٢ـیشدا وشکەخۆراكیان به‌سه‌ر ٤٥٠ خێزاندا دابەش کرد. له قه‌زای خه‌باتیشدا ١١٩٠ خێزان و لە ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك ٤٢٤ خێزان وشکەخۆراکیان پێ درا.
ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چیای شنگال به هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی سویسرادا خۆراك و پێداویستی ڕۆژانه‌ی منداڵانیان به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كانی سه‌ر چیاكه و ده‌وروبه‌ریدا دابه‌ش كرد.
له كه‌مپی باریكه‌ی شاری سلێمانییشدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ خێرخوازێكی دانیشتووی وڵاتی سوید، خواردن و جلوبه‌رگ و پێداویستییان به‌سه‌ر ٤٠ ئاوارەی کەمئەندامدا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
