ده‌زگای بارزانی و مانگی سووری كوێت، پێکەوە هاوكاریی خێزانه ئاواره‌كانی مه‌خموور ده‌كه‌ن

مەخموور-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوە جیهانییەکەی خۆراك و سوورەمانگی کوێتدا له سێ هه‌ڵمه‌تدا وشکەخۆراكیان به‌سه‌ر تازه ئاواره‌كانی كه‌مپی دیبه‌گه و ٩٠٠ خێزانە ئاوارەی ناحیه‌ی شه‌مامكدا دابه‌ش كرد.
ڕۆژی ٥/٤/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوە جیهانییەکەی خۆراكدا به‌شه‌خۆراكی مانگانەیان به‌سه‌ر ئەو ٣٧١ خێزانە ئاواره‌یەدا دابەش کرد وا تازه هاتوونەتە كه‌مپه‌كی دیبەگە؛ وشکەخۆراكەکە ئەم بابەتانەی تێدا بوو: برنج، ڕۆنی ڕاو (زه‌یت)، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، فاسۆلیا، شیر، سریلاك، دۆشاوی ته‌ماته و، ساوار.
هه‌ر ئەو ڕۆژە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی کوێتدا چوونە هانای ئەو ئاوارانه‌ی له قه‌زای مه‌خمووره‌وه گواسترابوونه‌وه كه‌مپی دیبه‌گه؛ وشکەخۆراكیان به‌سه‌ر ١٢٠٠ خێزانە ئاواره‌دا دابەش کرد؛ هه‌ر خێزانە و، برنج، ڕۆنی ڕاو، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، فاسۆلیا، شیر، سریلاك، دۆشاوی ته‌ماته و، ساواریان پێ درا.
له درێژه‌ی هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی تری ئه‌نجام داوه، له‌وانه له ناحیه‌ی شه‌مامكی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی سوورەمانگی کوێتدا هه‌ستان به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٩٠٠ خێزانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌كه و گوێڕ و ده‌وروبه‌ری كه به هۆی نائارامی ناوچه‌كانیان ڕوویان له‌و ناحیه كردووه دابه‌ش كرد، كه هه‌ر خێزانێك پارسێلێكی خۆراكی ٢٥ كیلۆگرامیان پێ درا كه پێك هاتووه له ١٤ ماده‌ی خۆراكی له‌وانه: برنج، زه‌یت، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، فاسۆلیا، شیر، سریلاك، دۆشاوی ته‌ماته، ساوار.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
