مەکتەبی سەرۆک، پیرۆزبایی لە رۆژنامەی خەبات دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سەرۆک، ٥٧ ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی خەباتی پیرۆز کرد و رایگەیاند، "رۆژنامه‌ی(خه‌بات) هاوشانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ته‌كه‌مان، توانیویه‌تی به‌های خۆراگری و ئیراده‌ی كوردستانیان وێنا بكات و ده‌نگ و ره‌نگی قاره‌مانێتی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمەرگە و تێكۆشەر و نیشیمانپەروەرانی گەلەكەمان بێت."
دەقی پیرۆزبایینامەی مەکتەبی سەرۆک:
بەرێزان سەرنووسەر و تەواوی ستافی رۆژنامەی (خەبات) ی خۆشەویست
سڵاو و رێز..
بە بۆنەی تێپه‌ڕبوونی 57 ساڵ بەسەر ده‌رچوونی به ئاشكرای رۆژنامه‌ی(خه‌بات)ـه‌وه، گەرمترین پیرۆزبایی له ئێوەی بەڕێز و هه‌موو ئه‌و نووسەر و قەڵەمە بوێرانە ده‌كه‌ین كە له به‌رده‌وامی دان به ڕۆژنامەی خەبات بەشدار بوونە.
رۆژنامه‌ی(خه‌بات) هاوشانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ته‌كه‌مان، توانیویه‌تی به‌های خۆراگری و ئیراده‌ی كوردستانیان وێنا بكات و ده‌نگ و ره‌نگی قاره‌مانێتی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمەرگە و تێكۆشەر و نیشیمانپەروەرانی گەلەكەمان بێت. (خه‌بات) ته‌نیا رۆژنامه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كان، به‌ڵكو مینبه‌رێكیش بووه بۆ پێگه‌یاندنی كادیر و رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار، كه خۆی لە خۆیدا به‌شێكه له شانازی و دەستكەوتی پڕشنگداری ئەو ڕۆژنامەیە.
له‌م بۆنەیەدا دەستخۆشی لە ماندووبوون و هەوڵی بێوچانتان دەكەین لە ئەركە پیرۆزەكەتاندا و هیواخوازین به‌شێك بن له پته‌وتر كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی، هه‌روه‌ك هه‌میشه‌یش داكۆكیكاری پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان بن و له‌سه‌رخستنی ئه‌م قۆناغه‌دا، دڵنیاین ئێوه‌یش به خه‌م و بیری كوردستانیانه‌تانه‌وه، پاڵپشت ده‌بن بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان له هه‌نگاوه چاره‌نووسسازه‌كانیدا.
هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین و ده‌ستی ماندووبوونتان ده‌گوشین.
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
3ـی 4ـی 2016

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
