ده‌زگای بارزانی دیاری دایە منداڵانی ئۆتیزم

کەرکووک-KDP.info- به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ئۆتیزمدارانەوە، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شاری كه‌ركووك به‌شداری ئه‌و یاده‌ی کرد و دیاری به‌سه‌ر ٧٠ منداڵە ئۆتیزمداردا دابه‌ش کرد.
له ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمداراندا، له شاری كه‌ركووك و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكوومیی شاره‌كه، له ڕێوڕه‌سمێكدا دیاری و کایەکلێ به‌سه‌ر ٧٠ منداڵە ئۆتیزمداردا دابه‌ش كرا.
له‌و باره‌یه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گرنگییه‌كی تایبه‌تی به منداڵان و بێسه‌رپه‌رشتان و نه‌خۆشانی ئۆتیزم و په‌ككه‌وته داوه، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانیان؛ وا ئه‌مڕۆش له شاری كه‌ركووك به‌شداریمان كرد له ڕۆژی جیهانیی نه‌خۆشانی ئۆتیزم و، دیاری و کایەکلێمان به‌سه‌ر ٧٠ جگه‌رگۆشه‌ی خەڵکی ئەو شارە‌دا دابەش کرد."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
