ده‌زگای بارزانی کۆمەکی ٣٢٢٠ خێزانی ئاوارەی کرد

مەخموور-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی له شارۆچكه‌ی مه‌خموور پارسێلی خۆراك و پێداویستی زستانه‌ی به‌سه‌ر ٣٦٣ خێزانی ئاواره‌ی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی ئه‌و سنوره دابەش کرد و، لە قه‌زای ئاكرێیش پارسێلی خۆراكی به‌سه‌ر ٤٢٧ خێزانی ئاواره‌ی ناحیه‌ی گرده‌سێن دابه‌ش كرد، هاوكات له چیای شه‌نگال ٤٠ تۆن ئاردیان به‌سه‌ر ١٦٠٠ خێزاندا دابه‌شكرد و له كه‌مپی به‌حركەیش به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان به‌سه‌ر ٨٣٠ خێزانی ئاواره‌دا دابه‌شكرد.
رۆژی ٢٩/٣/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگای كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی مه‌خموور، رۆژانه سێ ژه‌م خۆراكی گه‌رم به‌سه‌ر زیاتر له ١٩٠٠ هاوڵاتی ئاواره‌ی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی سنووری مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری دابه‌ش كرد، هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی تری ئه‌نجامداوه، ئه‌ویش بریتی بووه له دابه‌شكردنی پێداویستی زستانه به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا، له‌وانه‌ش دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك و به‌تانی و پێداویستی خاوێنكردنه‌وه و شیر‌و پێداویستی منداڵان و جلوبه‌رگی منداڵ و پیاو و ئافره‌تیان به‌سه‌ر ٣٦٣ خێزانی ئاواره‌دا كه زۆربه‌یان دانیشتوی گونده‌كانی خه‌ربه‌ردان و كودیله‌و مهانا و ساڵحیه بوون.
له‌لایه‌كی دیكه له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له قه‌زای ئاكرێ و ناحیه‌ی گرده‌سێن، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی كۆچ و كۆچبه‌ران و به‌هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپی سه‌ر به قایمقامیه‌تی ئاكرێ هه‌ستان به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٤٢٧ خێزانی ئاواره‌ی ناحیه‌ی گرده‌سێن، كه هه‌ر پارسێلێك له‌م پێكهاته خۆراكیانه پێكهاتبوو (برنج، زه‌یت، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، فاسۆلیا، شیر، سریلاك، دۆشاوی ته‌ماته، ساوار).
هه‌ر له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانیدا، ئۆفیسی شه‌نگالی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌ستان به دابه‌شكردنی ٤٠ ته‌ن ئارد بۆ ١٦٠٠ خێزانی چیای شنگال بۆ هه‌ر خێزانێك ٢٥ كیلۆگرام ئارد به هاوكاری له‌گه‌ل ڕێكخراوی زارۆكی ئه‌ڵمانی، دابه‌شكردنی جانتاو پێداویستی قوتابخانه بۆ ٢٤٠ قوتابی سه‌ر چیای شنگال و ٢٤٠ قوتابی ناحیه‌ی سنون.
له‌لایه‌كی دیكه له كه‌مپی به‌حركه كه تایبه‌ته به خێزانه ئاواره‌كانی خوارووی عێراق و موسڵ و ده‌وروبه‌ری، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی هه‌ستان به دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه كه پێكهاتووه له پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٨٣٠ خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌شكرد كه هه‌ر پارسێلێك بریتی بوو پێكهاتبوو (برنج، زه‌یت، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، فاسۆلیا، شیر، سریلاك، دۆشاوی ته‌ماته، ساوار).

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
