ده‌زگای بارزانی لە حانەقیندا هاوكاریی ٤٧٠ خێزانی کرد

خانەقین -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شاری خانه‌قین به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌كافولی كوێتدا خۆراك و پێداویستی زستانه و، شیری منداڵانیان به‌سه‌ر ٤٧٠ خێزانە ئاواره‌ی سنووری پارێزگای دیالەدا دابەش کرد.
ڕۆژی ٢٨/٣/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و، ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌كافولی كوێت له شاری خانه‌قین و، له كه‌مپی ئه‌ڵوه‌ند٢ هه‌ڵده‌ستن به دابه‌شكردنی وشکەخۆراكی وه‌ك ئارد و ڕۆن و برنج و شه‌كر و خوێ و نۆك و نیسك و فاسۆلیا و پێداویستی زستانه‌ش بریتی بووه له به‌تانی و هه‌روه‌ها شیر و پێداویستی منداڵانیان به‌سه‌ر ٤٧٠ خێزانە ئاواره‌ی عه‌ره‌بی سنووری پارێزگای دیاله.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
