ده‌زگای بارزانی کۆمەکی ٣٦٣ خێزانی دیکەی کرد

مەخموور-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شارۆچكه‌ی مه‌خموور سێ ژه‌م خۆراكی گه‌رم و پێداویستی زستانەیشی به‌سه‌ر ٣٦٣ خێزانە ئاواره‌ی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی ئه‌و سنووره کرد.
ڕۆژی ٢٧/٣/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ڕێگای كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی مه‌خموور، ڕۆژانه سێ ژه‌م خۆراكی گه‌رم به‌سه‌ر زیاتر له ١٩٠٠ هاووڵاتی ئاواره‌ی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانی سنووری مه‌خمور و ده‌وروبه‌ریدا دابه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی تری ئه‌نجامداوه، ئه‌ویش بریتی بووه له دابه‌شكردنی پێداویستی زستانه به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا، له‌وانه‌ش دابه‌شكردنی دۆشه‌ك و به‌تانی و پێداویستی خاوێنكردنه‌وه به‌سه‌ر ٣٦٣ خێزانە ئاواره‌دا كه زۆربه‌یان دانیشتووی گونده‌كانی خه‌ربه‌ردان و كودیله و مهانا بوونە.
شایانی باسه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری، ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانی ئه‌و ناوچانه به‌هۆی ناله‌باری ژیان و مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕه‌وه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و ئێستاكه زیاتر له ٣٦٣ خێزان له بنكه‌ی وه‌رزشی شارۆچكه‌ی مه‌خمور نیشته‌جێكراون و له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیه‌وه به‌رده‌وام كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و خۆراكیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
