١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حەسەن ڕەسووڵ و هەڤاڵ فوئاد كوێخا حوسێن و بنەماڵەی كوێخا ئەحمەد ڕەجەب شوانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەسەن ڕەسووڵ

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری پارتیمان و كەسایەتیی شاری كەركووك كاك حەسەن ڕەسووڵمان بیست. سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوسۆزی خەمتانین. لە خودای گەورە داواكارین جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

بۆ بەڕێز هەڤاڵ فوئاد كوێخا حەسەن و بنەماڵەی كوێخا ئەحمەد ڕەجەب شوانی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كوێخا ئەحمەد ڕەجەب شوانی مامی بەڕێزتان و كەسایەتیی ناسراوی سنووری شوان و شاری كەركووكمان بیست. سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوسۆزی خەمتانین. لە خودای گەورە داواكارین جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

مەكتەبی سەرۆك
20ـی 3ـی 2016

هەواڵی پەیوەندیدار