ده‌زگای بارزانی ١١٠٩ خێزانە ئاواره‌ی باروبوو کرد

ئاکرێ-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ١١٠٩ پریاسکە خۆراكی به‌سه‌ر ١١٠٩ خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی ئاكرێدا دابەش کرد.
ڕۆژی ٨/٣/٢٠١٦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی ئاواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپەکان و، قایمقامیه‌تی قه‌زای ئاكرێ، له هه‌ڵمه‌تێكدا ١١٠٩ پریاسکە خۆراكی به‌سه‌ر ئاواره‌کانی نیشتەجێ كه‌مپی ئاكرێدا دابەش کرد؛ هەر پریاسکە و ئەمانەی تێدایە: برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشتە (شه‌عریه)، شیر، نۆك و، سریلاك.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ڕێگه‌ی تیمه‌كانی و هه‌روه‌ها ئۆفیسی كه‌مپه‌كانیه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆراك و پێداویستی ڕۆژانه به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
