ده‌زگای بارزانی ده‌رمان و پێداویستی دایە نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕین

هەولێر -KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٢ تۆن له ده‌رمان و پێداویستی دیكه‌ی تەندروستیی بۆ نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی تایبەت بە منداڵان لە شاری هەولێر دابین دەكات.
ڕۆژی ٧/٣/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆی خراپی باردۆخی دارایی هه‌رێمه‌وه، بارگرانییه‌كی زۆر له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی دروستبووه، له‌و میانه‌شدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ٢ تۆن كه پێك هاتبوو له چه‌ندین جۆر ده‌رمان و پێداویستی تەندروستی و كەرەستەی دیكە، پێشكەشی نەخۆشخانەی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به منداڵان له شاری هه‌ولێر كرد.
لەو بارەیەوە مو‌سا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: "به هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، جگه له كه‌رت و سێكته‌ره‌كانی دیكه كه كاری تێدا ده‌كه‌ین، هه‌وڵی جیدیمان داوه له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه كه‌لوپه‌ل و پێداویستی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم و بنكه ته‌ندروستییه‌كان دابین بكه‌ین."
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئێستا هه‌رێمی كوردستان، ئاواره و په‌نابه‌رێکی زۆری لێ ده‌ژیێ و ڕۆژانه پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه، سه‌ردانیكردنی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان وای كردووه ئه‌ركی ڕۆژانه‌یان زۆر قورس بێت، چونكه وه‌ك ده‌زانین ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له دوو ملیۆن په‌نابه‌ر و ئاواره ده‌ژیێت، بۆیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵی داوه له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوه مرۆڤدۆست و وڵاتانی هاریكاربه‌خش دا‌و و ده‌رمان و ئامێری پێویستی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین بكات. سه‌باره‌ت به هاریكاریكردنی به‌رده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان."
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا گوتی: "ئه‌مه جاری پێنجه‌مه كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پێداویستی ته‌ندروستی ده‌گه‌یێنێته نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به منداڵان و به‌بێ جیاوازی له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێداویستی ته‌ندروستیمان دابه‌ش كردووه."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
