لەڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئیتیحادی ئیماڕاتیدا : کوردستان لەئامادەباشیدایەو ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ بەغدا لەئارادایە
لەڕاپۆرتێکی خۆیدا ڕۆژنامەی ئیتیحادی ئیماڕاتی ئاماژەی بەوە کردووە کەلەئەنجامی زەق بوونەوەی زیاتری تەنگژەی نێوان بەغداو هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان حاڵەتی ئامادەباشی لەرێزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیاند بەتایبەتی دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شارۆچکەی دووزخورماتووی نزیک شاری کەرکووک و چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە لەئەنجامی بەرەدوام بوونی ناکۆکیەکانی هەردوولا ئەگەری بەرپابوونی ململانێی سەربازی لەئارادایە لەکاتێکدا بارزانی داوای لەهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە کەخۆیان بپارێزن لە پێشێلکاریەکانی سوپای عێراقدا و لەهەمان کاتیشدا لەحاڵەتی ئامادە باشیدابن بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژیەکی هێزەکانی مالیکی و بەیاننامەکەی بارزانی داوای لە هاوپەیمانی نیشتیمانی کردووە کە ئاگاداری هەموو ئەوهەوڵ وپیلانانەبن کەدەیەوێت درز بخاتە نێوان پێکاتەکانی گەلی عێراقدا .
لەلایەکی ترەوە ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەلێدوانێکی موحسین سەعدوونی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و دەڵێت : پۆڵ برێمەری حاکمی مەدەنی عێراق لەسەرەتای ڕووخانی ڕژێمی عێراقدا دژی بەشداریپێکردنی حزبی دەعوا بوو لەپێکهاتەی حکوومەتی عێراقدا بەڵام مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی دژی بۆچوونەکەی برێمەر وەستان و سووربوون لەسەر بەشداری پێکردنی حزبی دەعوە لەپرۆسەی سیاسیدا جگەلەوەی ئەگەر ڕەزامەندی هاوپەیمانی نیشتیمانی کوردستان نەبوایە کەسی سەرۆک وەزیران لە حزبی دەعوە نەدەبوو تەنانەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان توانیان لە خولی پێشوودا عێراق و حکوومەتی عێراق لەتەنگژەیەکی سیاسی گەورە قوتاربکەن
وەرگێرانی : ئاریان ابراهیم شەوکەت




