دەزگای بارزانی ٣٤٢٥ ئاوارەی باروبوو کرد
__2016_03_05_h18m15s50__HK.jpg)
شنگال-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتدا، ١٥٠٠ پارسێلی خۆراكی به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور دابه‌ش كرد، هاوكات له چیای شگال و كه‌مپی به‌حركه چه‌ندین جۆر پێداویستی دابه‌ش كران.
٥/٣/٢٠١٦، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیمارات، پێکەوە ١٥٠٠ پارسێل خۆراكیان به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ره‌كانی گوێڕ و مه‌خمووردا دابەش کرد؛ هه‌ر پارسێلێك و برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا و، ڕشتە (شه‌عریه)ی تێدا بوو.
لە چیای شنگالیشدا، دەزگای بارزانی و ڕێكخراوی فرێم پێکەوە جلوبه‌رگ و خۆراك به‌سه‌ر ١٦٠٠ خێزانە ئاواره‌ی ئێزیدیدا دابەش کرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی ISHO پێکەوە جلوبه‌رگیان به‌سه‌ر ٩٦٠ خێزانە ئاوارەی کەمپی بەحرکەدا دابەش کرد. هەر لەو كه‌مپەدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و خێرخواز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د بە هەرەوەزی بڕی ٩٠٠ كیس خواردن و ٩٠٠ مریشکیان به‌سه‌ر ٨٦٥ خێزانە ئاوارەدا دابه‌ش كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
