دێلی تەلەگراف: دکتۆرێکی بەریتانی هەزار نەشەرگەری فاشل ئەنجام دەدات

لەدواین ریسواییەکانی کەرتی چاودێری تەندروستی دەرکەوتووە دکتۆرێکی بەریتانی بڕیاری لەدژ دەرچووە، بۆ ئەوەی لکۆڵێنەوەی لە دادگای تاوانەکان لەگەڵ بکرێت، سەبارەت بەو هەزار نەشەرگەرییە فاشیلەی بەناوی لابرندی نەخۆشی شیرپەنجە لە مەمکی ئافرەتان ئەنجامی داون. پتر لە هەزار ئافرەت کە دەرکەوتووە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، یا ئەوەتە نەشتەرگەری فاسیلیان بۆکراوە، یا پێویستیان بە بڕینەوە مەمک نەبووە.
دەسەڵاتی بەریتانیا بڕیاری داوە ئەم ئافرەتە دکتۆرە بەناوی ئیان باترسوم لە کار رابگرێت و بچێتە بەردەم دادگا بۆ لێکۆڵێنەوە، کە نەشتەرگەری بۆ بەلای کەمەوە ٤٥٠ ئافرەت کردوووە هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نەبووە، هەروەها تاوانبارە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ حەوت سەد ئافرەتی دیکە کەئەوانیش کێشەی ئەوتۆیان نەبووە تا ئەمجۆرە نەشتەرگەریەیان بۆ بکرێت. پارێزەی قوربانییەکان رایگەیاندووە ئەمە گەورەترین کەمتەرخەمییە لە ماوەی سانزدە سالێ رابردوو لە بواری پزیشکییەوە رویداوە، چونکە ئەم دکتۆرە لە دەستەی چاودێری تەندروستی بەریتانیا کاردەکات و لە چەندین نەخۆشخانەی تایبەتیشدا رۆلی هەیە. نزیکەی سەد کەس کە نەخۆشبوون داوای قەرەبوو دەکەنەوە، بەتایبەتیش جیل بیوتیشی تەمەن ٥٧ سالە، کە دوای بڕێنەوەی مەمکی، دەرکەوتووە نەخۆشی شێرپەنجەی نەبووە




