٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەندپێندنت: سعودیە رێگە بە ئافرەتان دەدات بەشداری ئەنجوومەنی شوارا بکەن، بەڵام!!

سەرچاوە: KDP.info

سعودییە رێگەی بە ئافرەتان دەدات بە شداری لە دەستەی بنەڕەتی راوێژکاری لەوڵاتدا بکەن، ئەم بڕیارەش هەنگاوێکی گەورەیە لە پێناو بەدیهێنانی مافی ئافرەتان لە سعودیەدا. بەڵام مەرجی داناوە ئەویش ئەوەیە دەبێت پیاو و ئافرەت تێکەلی یەکتر نەبن و دەبێت قسەکردن و گفتوگۆ لەنێواناندا لەرێگەی شاشەی تەلەڤیزیۆنەوە بێت. پاشای سعودییە عەبدوللا بن عەبدولعەزیز لە مانگی سپتێمبەری رابردوو رێگەی دا ئافرەت بەشداری لەو کۆمەڵەیە بکەن کە لە سەدو پەنجا ئەندام پێکهاتووە. ئەم هەنگاوە کەم و لەسەرخۆیانەی سعودییە لەبەرامبەر مافەکانی ئافرەت دەیهاوێت، لە کۆتایدا هیچ چار نییە هەر دەبێت بگەنە چارەسەرێکی مام ناوەندی لەگەڵ پیاوە ئاینییەکانیش. کە دابونەریتی هۆزەکیی و شەریعەتی ئیسلام بە پێی بنەماکانی وەهابییە کۆنەپارێز و توندرەوەکان ئەوەیە کە هەردوو رەگەز لێکجیابکرێنەوە. کە تاکو ئێستاش رێگە بە ئافرەتان نادەن ئۆتۆمبێل لێبخوڕن. پاشای سعودییە رێگەی داوە ئافرەتان ساڵی ٢٠١٥ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە سعودیە بکەن، هەرچەندە ئەم بڕیارە لەلایەن زۆربەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێشوازی لێکراوە، بەڵام هێشتاش ئافرەت لە سعودییە کۆت و بەندی زۆری لەدژ پیادەدەکرێت

هەواڵی پەیوەندیدار