٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

واشنتن پۆست: وێنەکەی ئۆباما کە خێزانەکەی لەهامێز کردووە، لە مێژووی تویتەر زۆرترین جەماوەری هەبووە

سەرچاوە: KDP.info

رۆژنامەکە دەربارەی ئەم وێنەیە کە لە تویتەر بڵاوبۆتەوەو سەرۆک ئۆباما خێزانەکەی لە هامێز کردووە، زۆرترین جەماوەری هەبووە لە مێژووی تویتەردا. لە رۆژی سەرکەوتنی بۆ دووەمینجار لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ئۆباما بەتوندی میشێلی خێزانی لە هامێز کرد. کێ کێی لە باوەش کرد؟ ئەمە قسەی واشنتن پۆستە، لە وێنەکەدا دەردەکەوێت هەرچەندە ئۆباما خێزانەکەی لە هامێز کردووە، بەڵام لەلایەکی دیکە دەرکەوتووە کەخانمی یەکەمی ئەمەریکاش بەهەمان شێوە ئۆبامای لە هامێز کردووە. رۆژی سێشەمەی رابردوو وێنەکە لە پێگەی رەسمی ئۆباما رەوانەی تویتەر کراوە، بە سەدان هەزار جار وێنەکە کلیکی لەسەرکراوەو بۆ خەڵکی دیکە رەوانە کراوەتەوە. ئەمەش وایکردووە وێنەکە زۆرترین جەماوەری هەبێت، کە لەمێژووی تویتەردا ئەمە یەکەمین وێنەیە بەمجۆرە جەماوەری هەبێت. سەرباری ئەوەش وێنەکە بووە هاوڕێی هەموو ئەمەریکییەک کە هەست دەکەن سۆز و خۆشەویستیان بۆ ژن و مێردایەتی یەکتر هەیە.

لەئەنجامی ئەم وێنەیەدا لە پێگەی کۆمەڵایەتی، خەڵک هەست بە مانەوەی پەیوەندی لە گەڵ خێزان و دۆستەکانیان دەکەن، وێنەکە هەستێکی خۆشویستنی لەگەڵ خێزانی سەرۆک لە ئەمەریکای دروستکرد، کاریگەرییەکی عاتفیی دروستکرد لە شێوەی کاریگەرییەکانی وێنەی ساشیا و مالیای کچی سەرۆک. ئەم وێنەیە سەبارەت بە دیموکراتەکان کارو فەرمانێکی بنەڕەتی لە وەرگرتندا هەبوو. ئەم پەیوەندییە بەردەوامەی نێوان سەرۆک و خێزانەکەی نیشانەی کۆمەڵگە تەندروستە. سەبارەت بەرەشەکانیش مەسەلەکە ئاراستەیەکی دیکە لە بڵاوبوونەوەی وێنەکە نیشان دەدات، ئەویش رەتکردنەوەی ئەو شێواندیە کە دژی وێنەی کۆمەلگەی رەشەکانە بانگەشەی بۆ دەکرێت، چونکە بەرهەڵستکاران وای نیشان دەدەن خێزانە رەشەکان لێکدابڕاو و لەبەریەک هەڵوەشاوەن و ئەمەش بۆتە بەشێک لە رۆشننبیری ئەوان

هەواڵی پەیوەندیدار