مه‌كته‌بی سه‌رۆك، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئیبراهیم ڕه‌شاڤه‌یی ده‌كات
__2016_02_18_h19m23s37__HK.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕه‌شاڤه‌یی..
به داخ و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، كادیری دێرین و هه‌ڵگری میدالیای بارزانیی نه‌مر، هه‌ڤاڵ (ئیبراهیم محه‌ممه‌د عه‌زیز) ناسراو به (ئیبراهیم ڕه‌شاڤه‌یی)مان پێ گه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌رخۆشیمان ئاراسته‌ی ئێوه و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین. له خوای گه‌وره داواكارین خوالێخووشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامییش به ئێوه ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
