١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مه‌كته‌بی سه‌رۆك، سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی نه‌جیب حه‌نا عه‌تو ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی نه‌جیب حه‌نا عه‌تو..

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی حزبی شیوعیی
عێراقی، نه‌جیب حه‌نا عه‌تو ناسراو بە ئەبو جنان-مان پێگەیشت. لەم بۆنە
خەمناکەدا سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان
دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی ئەبو جنان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و
ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

  مەکتەبی سەرۆک
 

هەواڵی پەیوەندیدار