٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
وتەبێژی فەرمی پارتی

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ گوته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتییه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیی له‌و پێشكه‌وتنه‌ ئیجابییه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ره‌وتی بارودۆخی سووریادا روو ده‌دات و، فیدڕاڵیه‌تیش وه‌ك باشترین چاره‌سه‌ر له‌م قۆناغه‌دا ده‌بینێ. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌، فیدڕاڵیه‌ت نه‌ك ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردنێك كه‌ رێگاخۆشكه‌ری وه‌دیهاتنی ئاسایش و ئارامی ده‌بێت، كه‌ ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی سووریا مسۆگه‌ر و، به‌شداریی له‌ ئاسایش و ئارامیی ناوچه‌كه‌شدا ده‌كات.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی گوته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان:

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بزاڤی دیموكراسیانه‌ی خه‌ڵك له‌ سووریا، رای خۆمان بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی سووریا خسته‌ڕوو، كه‌ خۆی له‌ بزاڤی چه‌كداریی به‌ دوور بگرێ و، داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی فیدرالی بكات بۆ كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان له‌ سووریا.

دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر بارودرخی سووریادا كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی سووریا ببێته‌ مه‌یدانی كێشه‌ و گرفته‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، چه‌ند بڕیارێكی تایبه‌تی ده‌ركرد چ سه‌باره‌ت به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، یا پێشكه‌شكردنی زنجیره‌پڕۆژه‌یه‌ك له‌نێو چه‌ند كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی سووریا له‌و ته‌نگژه‌ ئێجگار سه‌خته‌ى، له‌وێدا مه‌سه‌له‌ی فیدڕاڵیه‌ت وه‌ك نموونه‌یه‌كی گونجاو هاته‌ پێشكه‌شكردن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌ جۆراوجۆر و چه‌ند لایه‌نه‌ له‌ سووریادا كه‌، لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ په‌یوه‌نددار و به‌شداره‌كانیش پشتیوانییان لێی كرد، ته‌نانه‌ت خودی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كانیش ئه‌وانه‌ی كه‌ پێشتر دژی بیرۆكه‌ی فیدڕاڵی بوون.
پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتر و ئێستا و بۆ داهاتوویش وه‌ك پاڵپشتێك ده‌مێنێ بۆ مافه‌ دیموكراسییه‌كانی گه‌لان و مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت. له‌و رووه‌وه‌ پێشوازیی له‌و پێشكه‌وتنه‌ ئیجابییه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ره‌وتی بارودۆخی سووریادا روو ده‌دات و، فیدڕاڵیه‌تیش وه‌ك باشترین چاره‌سه‌ر له‌م قۆناغه‌دا ده‌بینێ، نه‌ك ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردنێك كه‌ رێگاخۆشكه‌ری وه‌دیهاتنی ئاسایش و ئارامی ده‌بێت، كه‌ ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی سووریا مسۆگه‌ر و، به‌شداریی له‌ ئاسایش و ئارامیی ناوچه‌كه‌شدا ده‌كات.
هه‌روا داوا له‌ ته‌واوی حزب و هێز و كه‌سایه‌تییه‌ كوردییه‌كانی كوردستانی سووریا ده‌كه‌ین، هه‌موو خاڵه‌ نه‌رێنییه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوانیان وه‌لابنێن و، یه‌كێتیی كوردستانیی به‌هێز بكه‌ن هه‌روه‌ك به‌هێزكردنی یه‌كێتیی نیشتمانین، به‌ ئومێدی سه‌ركه‌وتنی هه‌موولایه‌كین له‌پێناو ئاشتیدا.

گوته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسیى
پارتى دیموكراتى كوردستان
3/3/2016

هەواڵی پەیوەندیدار