١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی پێداویستیی زستانەی دا بە ١٤٠٠ پەنابەری دیكە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی، پارسێلی خۆراكی مانگانەی بەسەر 700 خێزانی پەنابەری كەمپی دیبەگە لە سنووری هەولێر دابەش كرد، هەروەها لە هەڵمەتێكی تردیكەدا بە هاوكاری لەگەڵ رابیتەی ئیسلامیی كورد، سۆپا و بەتانی بەسەر 700 خێزانی پەنابەری كەمپی قوشتەپەدا دابەش كرد.

رۆژی 2/3/2016 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی دیبەگە لە پارێزگای هەولێر، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی هەستان بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراكی مانگانە بەسەر 700 خێزانی ئاوارە، كە هەر پارسێلێك ئەم خۆراكانەی تێدا بوو: (برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەكر، فاسۆلیا، شەعریە)‌.

لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی هاوكاریكردنی پەنابەران لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری رابیتەی ئیسلامیی كورد، لە كەمپی قوشتەپە هەستا بە دابەشكردنی پێداویستیی وەك سۆپا و بەتانی‌ بەسەر 700 خێزانی پەنابەردا كە هەر خێزانێك سۆپایەك و دوو بەتانی پێ درا.


 

هەواڵی پەیوەندیدار