هاوکارییەکانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامن

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی رێكخراوی خۆراكی جیهانی، پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 1534 خێزانی ئاواره‌ی عێراق له كه‌مپی به‌حركه و دیبه‌گه له سنوری هه‌ولێردا دابه‌ش ده‌كات؛ له كه‌مپی قوشته‌پەیش به هاوكاریی رابیته‌ی ئیسلامیی كورد سۆپا و به‌تانی به‌سه‌ر 700 خێزانی په‌نابه‌ری كه‌مپی قوشته‌په‌دا دابه‌ش كرد.
هاوکارییەکانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی درێژەیان هەیە و، له كه‌مپی دیبه‌گه و له پارێزگای هه‌ولێر، به هاوكاریی رێكخراوی خۆراكی جیهانی نانی وشكیان به‌سه‌ر 704 خێزانی ئاواره‌ی عێراقدا دابەش کرد. هاوكات له كه‌مپی به‌حركه به هاوكاریی رێكخراوی خۆراكی جیهانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر 830 خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرا كه هه‌ر پارسێلێك ئه‌م خۆراكانه‌ی تێدابوو(برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، شه‌عریه).
هاوکات ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی رابیته‌ی ئیسلامیی كورد، پێداویستیی وەک سۆپا و به‌تانی به‌سه‌ر 700 خێزانی په‌نابه‌ردا دابەش کرد كه هه‌ر خێزانێك سۆپایه‌ك و دوو به‌تانی پێدرا.
له كه‌مپی به‌حركه‌یش له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به هه‌ماهه‌نگیی رێكخراوی خۆبه‌خشانی عێراقی، پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 860 خێزانی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كه‌دا دابەش کرا، كه پارسێلێك پێكهاتبوو له (برنج، زه‌یت، په‌نیر، فاسۆلیا، نۆك، دۆشاوی ته‌ماته، شه‌كر).
هه‌ر له درێژه‌ی هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی مام ڕه‌شان له قه‌زای شێخان، شیر و پێداویستیی دیكه‌یان به‌سه‌ر 98 منداڵی كه‌مپه‌كه‌دا دابەش کرد، هاوكات له كه‌مپی باریكه له سنووری پارێزگای سلێمانی، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی په‌یمانگای لاوان بۆ سه‌رتاشین، له هه‌ڵمه‌تێكدا پرۆسه‌ی سه‌رتاشینی قوتابیانی قوتابخانه‌ی عامودا به‌ڕێوه چوو كه تیایدا 95 قوتابی سودمه‌ندبوون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
