خەڵاتی ساڵیان دایە دەزگای بارزانی

هەولێر-KDP.info- به مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی لە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌رێمی كوردستان، لەبەر کارە خێرخوازانەکانی، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام خه‌ڵاتی ساڵی پێشكه‌شی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ن و ستایشی كاروچالاكیه‌كانی ده‌كه‌ن.
٢٣/٢/٢٠١٦ شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان کرد و، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێیان کرد.
له دیدارێكدا شاندی یه‌كێتی زانایانی ئایینی پوخته‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان ڕوون كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه دا مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه بۆ ده‌ستخۆشیكردن و ستایشی كاروچالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه له هه‌موو بواره‌كاندا؛ ئەوەتا به‌بێ جیاوازی ڕۆژانه خزمه‌ت به لێقه‌وماوان و كه‌مده‌رامه‌ت و ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات.
ئینجا شاندی میوان خه‌ڵاتی ساڵانه‌یان به‌خشییه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ئه‌م خه‌ڵاته ساڵانه ده‌به‌خشرێته كه‌سایه‌تییه‌ك كه له بوارێكی گرنگی ژیاندا كار بكات، بۆیه شاندی میوان ئه‌مساڵ ئه‌و خه‌ڵاته‌یان به‌خشییه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی.
شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پاش به‌خێرهاتنکردنی شاندی میوان، پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و سێكته‌رانه‌ی كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كاری جیدی له‌سه‌ر ده‌كات كه مه‌به‌ست لێی هاوكاریكردنی زیاتری چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله زۆره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ر كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و ڕایگه‌یاند: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بێ جیاوازی كۆمه‌ك و هاوكاری و یارمه‌تی دەگەیێنێتە ئاواره و په‌نابه‌ری نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
